ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی گەورە لە تورکیا

reset font size increase font size

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بەرفراوان و هاوچەرخیان لە سەرانسەری وڵاتدا دژی پاشماوە و تۆڕە نهێنییەکانی بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گولەن دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا دەیان کەس بە تۆمەتی کارکردن و ئەندامبوون لەو ڕێکخراوەدا دەستگیر کران.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دادی تورکیا ئاشکرایان کرد، پلانێکی ئەمنیی گشتگیر لە هەر 81 پارێزگاکەی تورکیا دژی 968 تۆمەتباری "ئەندامی ڕێکخراوی فەتۆ" کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕاگەیەنراوەکە، ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە لە ماوەی ڕابردوودا لە دەرەوەی وڵاتەوە خۆیان ڕێکخستووەتەوە و توانیویانە بڕێکی یەکجار زۆر پارە بۆ سەرپەرشتیکردنی چالاکییەکانیان کۆبکەنەوە.

هەر لە ڕوونکردنەوەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و داددا هاتووە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە کاتی هەڵکوتانە سەر حەشارگە و بنکەکانی ئەو تۆڕە، دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پارەی کاش، زێڕ و ئامێری ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوودا گرتووە، کە هی ڕێکخراوەکە بوون و بەکارخراون بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی چالاکییە نهێنییەکانیان لە شارەکانی تورکیادا.

حکومەتی تورکیا لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 2016 و بە تۆمەتی ڕاستەوخۆی داڕشتن و ئەنجامدانی کودەتای سەربازیی سەرنەکەوتوو، چالاکییەکانی ڕێکخراوی فەتۆی بە تەواوی قەدەغە کرد و ناوەکەی خستە نێو لیستی فەرمیی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وڵاتەکەیەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.