ڕاستەوخۆ

بەبێ هونەرمەندانی کورد فێستیڤاڵی کلتوریی وان بەڕێوەدەچێت

reset font size increase font size

لە شاری وانی باکووری کوردستان، چالاکییەکانی فێستیڤاڵی کلتوریی وان بەردەوامییان هەیە و تێیدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن، بەڵام فێستیڤاڵی ئەمساڵ بەهۆی پەراوێزخستنی تەواوەتیی کلتور و هونەرمەندانی کورد، ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە.

ئەم فێستیڤاڵە، کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیاوە ڕێکخراوە، چەندین چالاکیی جۆراوجۆری وەک کۆنسێرت، وۆرکشۆپ و پانێڵ لەخۆدەگرێت. بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و تێڕامانی چاودێرانە، لە بەرنامەی فێستیڤاڵی ئەمساڵدا ناوی هیچ هونەرمەندێکی کورد نابینرێت، هاوکات هیچ چالاکییەک لە نێو کارنامەکەدا جێگیر نەکراوە، کە گوزارشت لە مێژوو، ناسنامە و کلتوری ڕەسەنی شاری وان بکات.

لەلایەکی دیکەوە، سەرجەم کارە تەکنیکی و ڕێکخستنییەکانی ئەم فێستیڤاڵە سپێردراونەتە ئاژانسێکی ڕیکلامی کە ڕاستەوخۆ لایەنگری پارتی دەسەڵاتداری تورکیایە (ئاکەپە).

ئەم ئاژانسە بەوە دەناسرێت، کە سەرپەرشتیی پڕۆژەکانی ناساندن و ڕێکخستنی کەمپینەکانی هەڵبژاردنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا و چەندین دامەزراوەی گشتیی دیکەی ئەو وڵاتە دەکات، ئەمەش گومانی زیاتری لای چاودێران دروستکردووە، کە فێستیڤاڵەکە زیاتر ڕەهەندێکی سیاسیی هەیە نەک کلتوری.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.