ڕاستەوخۆ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: قۆناغی نوێ پێویستی بە زمانێکی نوێ هەیە

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەڕای پەسەندکردنی یاسای چوارچێوە، ئەگەر پێویست بکات، لە داهاتوودا چەندین یاسای دیکە دەردەکەین.

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و باسی لەوەش کرد، هەندێک لایەن هەوڵی تێکدانی پڕۆسەی ئاشتی دەدەن، بەڵام
قۆناغی نوێ پێویستی بە زمانێکی نوێ هەیە، ناکرێت لەسەر هەمان زمانی پێشووتر بەردەوامبین.

کورتوڵموش گوتیشی، هەموو ئەو حزبانەی خاوەن فراکسیۆنن لە پەرلەمانی تورکیا بەشداری کۆمیسیۆنی سەرپەرشتی و چاودێرکردنی یاسای چوارچێوەی تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی دەکەن.

 ئاماژەی بەوەشکرد، چاودێرکردنی پڕۆسەی ئاشتی لەڕووی زەمینییەوە ئەرکی دامەزراوە ئەمنییەکانە نەک پەرلەمان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.