ڕاستەوخۆ

ئەردۆغان: ڕێگە نادەین پرۆسەی ئاشتی تێکبچێت و بە هاتنی یاسای چوارچێوە بۆ پەرلەمان پرۆسەکە خێراتر دەبێت

reset font size increase font size

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی هیچ دەرفەتێک نادات بەو کەسانەی دەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی تێکبدەن، جەختیشی کردەوە کە بە هاتنی پێشنیازەیاسای چوارچێوە بۆ پەرلەمان، پرۆسەکە خێراتر دەبێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی پارتەکەی لە ئیستەنبوڵ، وتارێکی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و هەوڵەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد، بڕوای وایە ئەم پرۆسەیە دەگاتە سەرکەوتن و باوەڕی تەواویان بە چارەسەر هەیە.

ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئێمە ڕێگە نادەین ئەم هەوڵە بەفیڕۆ بچێت؛ لەگەڵ هاوبەشەکەمان لە هاوپەیمانیی جمهور، هەمیشە هەڵوێستی دڵسۆزانە و بنیاتنەرانەی خۆمان نیشان داوە و ڕامانگەیاندووە کە چارەسەرمان دەوێت."

سەرۆککۆماری تورکیا جەختیکردەوە کە لە ڕۆژانی داهاتووشدا لەسەر هەمان هەڵوێستی بنیاتنەرانە بەردەوام دەبن و گوتی: "پێمانوایە بە هاتنی پێشنیازەیاسای چوارچێوە بۆ پەرلەمان، پرۆسەکە خێراتر دەبێت.

بە بەشداریی هەموو پارتەکان، ناچارین ئەم پرۆسەیە بخەینە سەر ڕێگەیەکی ڕاست و مەترسییەکان فەرامۆش ناکەین و دەرفەت نادەین بەو کەسانەی دەیانەوێت تێکی بدەن."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.