ڕاستەوخۆ

لە 24 کاتژمێردا دووجار بە درۆن هێرشکراوەتەسەر سلێمانی و لە هەولێریش بەرپەرچ درایەوە

reset font size increase font size

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سنووری پارێزگای سلێمانی دوو جار تووشی هێرشی درۆنی بووەوە و لە ئەنجامدا ئاگرێکی فراوان لە نزیک ئەشکەوتی جاسەنە کەوتەوە، هاوکات هێرشێکی درۆنیش بۆ سەر هەولێر لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تێکشکێنرا.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە (1ی ئابی 2026)، لە ڕێگەی دوو درۆنەوە هێرش کرایە سەر سنووری گوندی گێچینە لە نزیک ئەشکەوتی جاسەنە.

بەهۆی هێرشەکەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەکە کەوتەوە، بەڵام بەهۆی سەختیی هەڵکەوتەی جوگرافیی شوێنەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی نەیانتوانی بەئاسانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و زیاتر تەشەنەی سەند، وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتووە کە هاووڵاتییان تۆماریان کردووە.

هەروەها کاتژمێر 1:20ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە دوو درۆنی دیکە هێرش کرایەوە سەر سلێمانی و بە دیاریکراوی سنووری تاسڵوجە کرایە ئامانج، بەڵام پێش گەیشتنیان بە ئامانج، درۆنەکان لە ئاسماندا تەقێنرانەوە و لەکاتی کەوتنەخوارەوەی پاشماوەکانیان، ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی تری درۆنی کرایەسەر هەولێری پایتەخت، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە بەرپەرچ درایەوە و پووچەڵکرایەوە، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێکی فەرمی وردەکاریی زیاتری لەبارەی زیانەکان و لایەنی ئەنجامدەری هێرشەکان بڵاونەکردووەتەوە

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.