ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئاییندە، بە فەرمی هەڵوەشانەوەی حزبی ناوبراوی ڕاگەیاند و کۆتاییهاتنی ژیانی سیاسیی خۆی ئاشکرا کرد.
لە پەیامێکدا کە سەبارەت بەم بڕیارە بڵاویکردەوە، داودئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ بۆردە پەیوەندیدارەکانی حزبەکەیدا، گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە پارتەکە دابخەن.
ناوبراو هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ دۆخی سیاسیی ئێستای تورکیا گەڕاندەوە و گوتی: "لەپێناو نەبوونە بەشێک لە کەشوهەوای سیاسیی چەپەڵی ئەمڕۆی تورکیا، بڕیارماندا دەستبەرداری کاری حزبی بین و کۆتایی بە چالاکییەکانی پارتی ئاییندە بهێنین."