ئەکرەم ئیمامۆغڵو لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا کۆتاییهاتنی ئەندامێتیی ١٧ ساڵەی خۆی لە پارتی گەلی کۆماری جەهەپە ڕاگەیاند.
دەقی پەیامەکەی ئیمامۆغڵو:
هەڤاڵە دڵسۆزەکانم،
لەسەر بنەمای ئەو باوەڕەی بە بەندەکانی داهاتووی وڵاتەکەمان و بەرپرسیارێتییەم بەرامبەر گەلەکەمان هەیە، کۆتایی بە ئەندامێتیی ١٧ ساڵەم لە CHP دێنم.
سوپاسی تێکڕای ئەو هەڤاڵانە دەکەم کە تاوەکو ئێستا پێکەوە ماندوو بووین و پێكەوە ڕێمان کردووە.
ئەمڕۆ ڕێگەیەکی نوێ دەبینینەوە بۆ ئەوەی پێکەوە تورکیایەکی بەهێزتر، دیموکراسیتر و پڕ لە هیواتر بۆ داهاتوو بنیات بنێین.
بانگهێشتی ئێوەش دەکەم کە ببنە بەشێک لەم ڕێگەیە، بۆ ئەوەی پێکەوە هیوا گەورە بکەین و داهاتوو پێکەوە دروست بکەین."
هەروەها ئیمامۆغڵو داوای لە هاووڵاتییان کرد کە بەشداریی سیاسەتی "پارتی نوێ" (YENÎ PARTİ) بکەن و لێنکی خۆتۆمارکردنی بۆ ئەندامبوون لە پارتەکە هاوبەش کرد.