له سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین وێستگه‌یه‌كی 132 كه‌یڤی كاره‌با كه‌وته‌كار، به‌هۆیه‌وه گرفتی كاره‌با له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوره‌كه چاره‌سه‌ر ده‌کات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، بۆ کەمکردنەوەی فشاری کارەبا و باشترکردنی ڤۆڵتییە، وێستگەی مۆبایلی (132) کەی ڤی کارەبا لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین بە تێچووی نزیکەی دوو ملیار دینار کەوتەکار.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، وێستگه نوێیه‌كه له توانایدایه 25 مێگا ڤۆڵت كاره‌با به هاوبه‌شان بدات و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار ده‌بێت و گرفتی كاره‌با له گونده‌كانی (قەمتەران، قەرەنیاغا، گردجان، چوارقوڕنە و حاجیاوا) و دەوروبەریان چاره‌سه‌ر ده‌كات، هۆكاریشه بۆ سەقامگیربوونی زیاتری کارەبای ناوچەکە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری باسی له‌وه‌كردووه، وێستگه‌كه بووه‌ته هۆی چاره‌سه‌ركردنی فشاری سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌بای چوارقوڕنه و ڤۆڵتیه‌ی كاره‌بای له‌و ناوچه‌یه به‌رزكردووه‌ته‌وه.