له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه، سوپای ئه‌مریكا گەمارۆیەکی توندی خستەسەر بەندەرەکانی ئێران له كه‌نداو و ڕێگه به‌هیچ كه‌شتییه‌ك ناده‌ن به‌ره‌و به‌ندره‌كانی ئەو وڵاتە بچن.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا سێنتکۆم دەڵێت، كاتژمێر 10ـی به‌یانی به كاتی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا، كه ده‌كاته کاتژمێر 5ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی نیسانی 2026، ته‌واوی به‌نده‌ره‌كانی ئێران له‌سه‌ر كه‌نداو و كه‌نداوی عومان ده‌خرێنه ژێر گه‌مارۆیه‌كی تونده‌وه و ڕێگه به هیچ كه‌شتییه‌ك نادرێت به‌ره‌و به‌نده‌ركانی ئێران بڕوات.
سێنتکۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ڕێكارەکە ته‌نیا دژی ئه‌و كه‌شتییانه‌یه به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی ئێران ده‌چن، به‌ڵام ڕێگریی له‌و كه‌شتیانه ناكرێت كه به ئاڕاسته‌ی به‌نده‌ره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ده‌چن.