سه‌رۆككۆماری توركیا جارێكی دیكه هۆشداری دایه‌وه ئێران و ده‌ڵێت، كاری هه‌ڵه ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆستایه‌تیمان ده‌بێت.
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ناتۆ دووهەمین موشەکی بالیستیکی، کە لە ئێرانەوە بەرەو تورکیا ئاڕاستە کرابوو خستەخوارەوە.
دوای چەند کاتژمێرێک له‌و ڕوداوه ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی دیکە هۆشداری بە تاران‌دا خۆی لە گرتنەبەری "هەنگاوی هه‌ڵه و دنه‌دانی به‌رانبه‌ر" بەدوور بگرێت.
ئەردۆغان دەڵێت، سەرەڕای هۆشدارییە دڵسۆزانەکانمان بۆ ئێران، هێشتا کاری زۆر هەڵە ئەنجامدەدەن، ئه‌وه‌ش دۆستایەتی تورکیا و ئێران دەخاتە مەترسییەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا، پێشوازی له هه‌ڵوێست و سیاسەتی هه‌رێمی كوردستان دەکات لەم شەڕەدا و دەڵێت، “دڵنیام هەرێمی کوردستان فریوی ئەو یارییە ناخۆن”
داواشدەکات، کورد نەکەوێتە داوی “تۆڕی تاوانکاریی زایۆنیزمەکان کە برا بکەوێتە بەرانبەر براوە.”