سوپای پاسدارانی ئێران بە ئامانجگرتنی چەند شوێنێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و دەڵێت سەر بە "گروپە جوداخوازەکان"ن، ڕاشیگەیاند، ئەمە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیدایە بۆ سەر ئەو شوێنانەی، کە بە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی ئێران، لە هەواڵێکی بەپەلەدا لەبارەی هێرشەکانەوە ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران ڕوونی کردووەتەوە، هێرشەکان ڕاستەوخۆ پێگە و ناوەندەکانی بڵاوبوونەوەی ئەو گروپانەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.
سەبارەت بە ئەنجامی هێرشەکان و زیانەکان، سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوەکەیدا چەند لایەنێکی بە نادیاری هێشتووەتەوە و هیچ زانیارییەکی لەبارەی قەبارەی زیانەکان یان سروشتی ئەو ئامانجانە ئاشکرا نەکردووە، کە پێکراون.