ڕاستەوخۆ

وەزیری بەرگریی سعودیە هۆشداریی دەداتە ئێران

reset font size increase font size

خالید بن سەلمان ئەمڕۆ دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر وڵاتەکەی، داوای لە ئێران کرد لە لێکدانەوەی هەڵە دوور بکەوێتەوە.

خالید بن سەلمان وەزیری بەرگریی سعودیە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی سوپای پاکستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاندووە، هەردوولا گفتوگۆیان لە بارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سعودیە و ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، کردووە.

وەزارەتی بەرگریی سعودیە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، چەند هێرشێکی مووشەکییان بۆ سەر بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان، شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکا و هەروەها چەند هێرشێکی درۆنییان بۆ سەر کێڵگەی نەوتی شەیبە تێکشکاندووە.

خالید بن سەلمان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم جۆرە کارانە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدەن و هیوای خواست ئێران دانایی نیشان بدات و لە لێکدانەوەی هەڵە دوور بکەوێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.