سودانی و ماكرۆن به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد و دوایین گۆڕانكاریی و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد، سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش پشتیوانیی بۆ سه‌قامگیریی و ئارامیی عێراق دووپاتكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكردووه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته وڵاتانی زلهێز و ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ راگرتنی ئه‌و جه‌نگه‌ی به‌رۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاستی گرتووه و به‌ربگیرێت له زیاتر ئاڵۆزكردنی ناوچه‌كه.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نساش له پۆستێكدا ده‌ڵێت: به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و پشتگیریی و پشتیوانیی فه‌ره‌نسام دووپاتكرده‌وه بۆ سه‌قامگیریی و ئارامیی عێراق و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ راگرتنی جه‌نگ و بارگرژییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست.
ده‌شڵێت: سه‌قامگیریی عێراق زۆر گرنگه بۆ ناوچه‌كه، هه‌ر بۆیه پشتیوانیی ته‌واوی پاریسم بۆ حكومه‌تی به‌غدا دووپاتكرده‌وه له رێكار و رێوشوێنه‌كانیان بۆ به دوورگرتنی عێراق له جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان.