دوێنێ عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كوژا، ئه‌مڕۆش ئێران به فه‌رمی كوژرانه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، به گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێكارێك رێبه‌ری نوێ دیاری ده‌كرێت.
رێبه‌ری كۆماریی ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان و به پێی مادده‌ی 107ی ده‌ستوری ئێران ده‌ستینشان ده‌كرێت و هه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌توانێت لایبدات.
رێبه‌ری باڵا ده‌بێت ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان به‌ده‌ست بێنێت.
ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئێران له 88 كه‌س پێكدێن و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له كه‌سانی ئاینیی و نوێنه‌رایه‌تیی پارێزگاكانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئێران، ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند بكرێت، نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له‌لایه‌ن رێبه‌ره‌وه داده‌نرێن.
به‌پێی ماده‌ی 110ی ده‌ستوری ئێران، رێبه‌ر كه‌سی یه‌كه‌می سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی ئێرانه و زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.، كه ئه‌مانه‌ن:
- سیاسه‌ته گشتیه‌كانی ئێران بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه داده‌نێت و چاودێریی جێبه‌جێكردنیان ده‌كات.
- فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه.
- بڕیار له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌دات.
- ده‌توانێت بڕیاری شه‌ڕ و ئاگربه‌ست بدات.
- سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی لای ئه‌وه.
- ناكۆكیه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ریی و یاسادانان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
- هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت سه‌رۆككۆمار دابنێت و لایبدات.
- سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی داده‌نێت.
- سه‌رجه‌م فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان داده‌نێت.
- نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستور داده‌نێت.
- سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆڕی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشان ده‌كات.
- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر ته‌واوی كایه ئابورییه‌كاندا هه‌یه.
- بڕیاری لێبوردنی گشتیی بۆ سزادراوان ده‌رده‌كات
به‌پێی ماده‌ی 111ی ده‌ستوریش، هه‌ر كات رێبه‌ر نه یتوانی ئه‌رك و كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌ببات و مه‌رجه‌كانی رێبه‌ری تیا نه‌مێنێت، له‌سه‌ر كار لاده‌درێت، ئاماژه به‌وه‌شدراوه ئه‌گه‌ر رێبه‌ر مرد یان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی رێبه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌بێت له زووترین كاتدا رێبه‌ری نوێ هه‌ڵبژێرن.
هه‌ر به‌پێی ماده‌ی 111ی ده‌ستور، تا رێبه‌ری نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌نجومه‌نێكی پێكهاتوو لهسهرۆككۆمار و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و یه‌كێك له شاره‌زایانی فیقهی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوری ئێران، ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی رێبه‌ر راده‌په‌ڕێنن.