سه‌رۆك كۆماری ئێران گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به پێشكه‌وتنی هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان وه‌سفده‌كات و دەڵێ، گفتوگۆ بژارده‌ی یه‌كه‌ممانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان.
مه‌سعود پزشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی به هه‌ماهه‌نگیی و پشتیوانیی وڵاتانی دۆست و هاوڕێ له سوڵتاننشینی عومان به‌ڕێوه‌چوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان، هه‌نگاوێكی باشه به ئاراسته‌ی به‌ره‌وپێشچوون و لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان به ڕێگه‌چاره سیاسی و دیبلۆماسیه‌كان.
ده‌شڵێت: گفتوگۆ بژارده‌ی له پێشینه‌ی به‌رنامه و كاری سیاسیان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م پرسه‌كان به رێگه‌چاره‌ی دیبلۆماسی.
مه‌سعود پزشكیان ده‌ڵێت: ئێران له پرسی ئه‌تۆمییدا سوره له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی مافه یاساییه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی په‌یماننامه‌ی سنورداركردنی چه‌كی ئه‌تۆمیی.