له ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه 18 بارهه‌ڵگر كۆمه‌ك و خۆراكی جۆراوجۆر ره‌وانه‌ی رۆژاڤای كوردستان ده‌كرێن.
جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكارییان بۆ رۆژاڤای كوردستان رێكخست، توانرا 18 بارهه‌ڵگر له كۆمه‌ك و پێداویستی جۆراوجۆر كۆبكرێته‌وه.
وتیشی، كۆمه‌كه‌كان راده‌ستی لیژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی رۆژاڤای كوردستانی ده‌كه‌ن.
جه‌لال شێخ نوری سوپاسی خه‌ڵك و چین و توێژه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردووه.
له ماوه‌ی رابردودا به‌هۆی په‌لاماره‌كانی چه‌كداران و گروپه‌كانی نزیك له حكومه‌تی سوریا، ناوچه‌كانی كوردییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووی گه‌رمارۆی توند بوونه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد له باشووری كوردستانه‌وه چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و كۆمه‌ك بۆ رۆژاڤای كوردستان رێكبخرێت.


