ڕاستەوخۆ

هێز و لایەنە سیاسییەکانی کورد لە سووریا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی سووریا ڕەت دەکەنەوە

reset font size increase font size

لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا، 25 هێز و لایەنی سیاسیی کورد لە سووریا، (هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی گەلی سووریا) یان ڕەت کردەوە و بە پڕۆسەیەکی ساختە و ناویان هێنا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەم هەڵبژاردنە تەنها دووبارە بەرهەمهێنانەوەی میکانیزمەکانی 'تەعریب' و پەراوێزخستنی نەتەوەیی و سیاسییە.  هێزە سیاسییەکان بەرامبەر بە تەرخانکردنی تەنها چوار کورسی بۆ نوێنەرایەتیی کورد لە کۆی 210  کورسیی پەرلەمان ، ناڕەازیەتی توندیان دەربڕی، بەو پێیەی ئەو ژمارەیە لەگەڵ ڕاستی نەتەوەیی کورد یەکناگرێتەوە، چونکە ڕێژەی کورد لە سووریا بە زیاتر لە 20٪ دەخەمڵێنرێت.

گرنگترین خاڵەکانی ڕاگەیاندراوەکە:

  • پارتەکان جەخت دەکەنەوە کە تەرخانکردنی ئەو کورسییە کەمە، بەشێکە لە سیاسەتی "قوتکردنی" نەتەوەیی بۆ لەناوبردنی دۆزی کورد.
  • جەخت لەسەر مافی نوێنەرایەتیی پەرلەمانیی ڕاستەقینە دەکەنەوە کە نابێت لە ٤٠ کورسی کەمتر بێت، بەپێی ڕێژەی دانیشتوانیان.
  • هۆشداری دەدەن کە قبوڵکردنی ئەو کورسییە لاوازانە لەلایەن هەر لایەنێکی سیاسییەوە، "مەترسییەکی مێژوویی" دروست دەکات و دەبێتە بنەمایەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی کورد لە پۆستە باڵاکان، وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.
  • هێزە سیاسییەکان پەیمانی خۆیان نوێ کردەوە بۆ بەردەوامیدان بە خەباتی ئاشتییانە و گەلیر بۆ چەسپاندنی شێوازێکی نوێی بەڕێوەبردن کە مافە ڕەواکانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی سووریا بناسێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەو کورسییانەی دانراون، نوێنەرایەتیی ویستی ئازادی گەلی کورد ناکەن و هیچ لایەنێکی کوردی شەرعییەتی قبوڵکردنی ئەوەی نییە.

 

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.