کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری بڵاوکردەوە و لە کەلار زۆرترین ڕێژەی باران باریوە کە بڕەکەی 38.8 ملیم بووە .
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم له ڕاگهیهنراوێكدا ڕێژەی باران بارینی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە پارێزگای هەولێر زۆرترین ڕێژەی باران لە سەنتەری شارەکەدا باریووە بڕەکەی 27.4 ملم بووە لەدوای ئەویش هیران دێت بە بڕی 25.5 ملم .
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین ڕێژە لە دەربەندیخان بووە بڕەکەی 18.4 ملم بووە، هەروەها لە سەنتەری پارێزگاکەش 12 ملم باران باریوە.
هەرچی لەناو سەنتەری پارێزگای دهۆکیشە، 20.7 ملم باران باریوە و لە زاوێتەی سەر بە پاریزگاكه زۆرترین رێژە تۆمارکراوە کە بڕەکەی 33 ملم بووە.
هاوکات، بەگوێرەی کەشناسی لە کەرکوک زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە کەلار تۆمارکراوە بڕەکەی 38.8 ملم بووە.
دەشڵێ، لە پارێزگای هەڵەبجە لە سەنتەری پارێزگاکە زۆرترین بڕی باران باریووه کە 16.4 ملیمە.
