گوتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، هەڵوێست و دوو دڵی دەوڵەت وایکردووە چیتر هاوڵاتییان متمانهیان بە پڕۆسەی ئاشتی نەبێت، چونکە دەوڵەت بەگوێرەی ڕۆحییەتی پڕۆسەکە هەنگاو نانێت، گوتیشی، سبهی شاندی ئیمراڵی سهردانی ئۆجالان دهكهن.
ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، پەیامی سەرەکی نەورۆزی ئەمساڵ پاراستنی ئازادییەکان، چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتییەکی هەمیشەیی بوو، بەداخەوە دەوڵەت وازی لە سیاسەتە هەڵەکانی نەهێناوە و بەگوێرەی لێدوانی وەزیری ناوخۆ، 209 کەس بە بیانووی جیاواز و بەهۆی بەشداریکردنیان لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەستگیرکراون.
گوتیشی، بڕیارە سبەی شاندی ئیمڕاڵی سەردانی دوورگەی ئیمڕاڵی بکات و ئەم سەردانەی ئیمڕاڵی زۆرگرنگ و هەستیارە.
دۆغان ئاماژهی بهوهكرد، پێویستە ههنگاوهكانی پڕۆسەی ئاشتی خێراتر بکرێن، چونکە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکات، زۆر کەس دەیانەوێت پڕۆسەکە بەلارێدا ببەن بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی خێرا هەنگاوە پێویستەکان ئەنجامبدرێت.
باسی لهوهشكرد، باسلەوەدەکرێت هەموارکردنەوەی یاساکان لە مانگی تەمموز-حوزەیران ئەنجامدەدرێت پێویسته هەنگاوەکان لەکاتێکی زووتردا ئەنجامبدرێن و پێویست بوو هەموارکردنەوەی یاساکان دوای جەژنی ڕەمەزان ئەنجامبدرێت.