بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست نووچە تیڤی کەوتوون، ناوی چەند بەربژێرێکی کورد لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی ڕۆژئاوای کودستان لە شارەکانی کۆبانێ، دێرک و حەسەکە یەکلایی بوونەتەوە و دەنگی پێویستیان بۆ سەرکەوتن بەدەستهێناوە.
لە شاری کۆبانێ فەرهاد شاهین وەک بەربژێری کورد لەسەر لیستی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریالەگەڵ بەربژێرێکی پێکهاتەی عەرەب بە ناوی شەواخ ئەساف لە گوندی شیووخ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
هاوکات لە دەڤەری دێرک کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان پێکهاتەکاندا هەبووە و ئەحمەد موراد وەک بەربژێری کورد توانیویەتی دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت، لەگەڵ بەربژێرێکی عەرەب بە ناوی عەلوان ئەلعەلی.
لەلایەکی دیکەوە لە شاری حەسەکە، فەسلا یوسف، بەربژێری پێکهاتەی کورد توانیویەتی 86 دەنگ بەدەستبهێنێت و کورسییەک مسۆگەر بکات.
لە هەمان شاردا دوو بەربژێری پێکهاتەی عەرەبیش زۆربەی دەنگەکانیان بردووە کە پێکهاتوون لە ئیبراهیم مستەفا ئەلعەلی بە 122 دەنگ و عومەر عیسا حایس بە 113 دەنگ.