ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان کۆدەبێتەوە

reset font size increase font size

ناوەندی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە (15ی تشرینی یەکەمی 2026) دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆسەی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان، وەزارەتە تازە پێکهێندراوەکان و بەربژێرانی جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوە دەچێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری ڕۆژی پێنجشەممەی بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە دانیشتنەکە بۆ پڕکردنەوەی پۆستە وزارییەکان و دەنگدان لەسەر بەربژێرانی پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران دەبێت.

ئەم بڕیارەی پەرلەمان دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد و تێیدا داوا کرد ڕۆژی پێنجشەممە وەک کاتی دانیشتنی پەرلەمان دیاری بکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.