ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کارەبا: گرژییەکانی ناوچەکە بەرهەمهێنانی کارەبای لە عێراق کەمکردووەتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند کە بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکەوە، بەرهەمهێنان و پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمی کردووە.

ئەحمەد تورکی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی ئاماژەی بەوە کرد، کەمبوونەوەی ئاستی هاوردەکردنی غازی پێویست بۆ وێستگەکان بەهۆی ئاڵۆزییە ناوچەیییەکانەوە، کێشەی جددیی بۆ دابینکردنی بڕی پێویستی کارەبا دروستکردووە.

 ئەم کورتهێنانە لە غاز لە کاتێکدا ڕوویداوە کە بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە خواستێکی زۆر لەسەر کارەبا هەیە، ئەمەش جیا لە بەردەوامیی دیاردەی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی سەر تۆڕی نیشتمانی کە پەستانێکی زۆر دەخاتە سەر محاویلە و وێستگەکان.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاند کە تیمەکانیان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی دابەشکردنی کارەبا لە نێوان بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەدا بەپێی ئەو توانایەی لە بەردەستدا ماوە.

هاوکات جەختی کردەوە کە کار لەسەر دۆزینەوەی چارەسەری تەکنیکیی بەپەلە و جێگرەوە دەکەن بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی وزە زیاد ببن و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان باشتر بکەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.