لە پێناو تەواوکردنی کابینەی حکومەتدا، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوا دەکات ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆ ببێتەوە بۆ دەنگدان بە کاندیدانی پۆستە بەتاڵەکان و وەزارەتە تازە دروستکراوەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کرد و تێیدا، پشتی بە مادەی (76/چوارەم)ـی دەستوور بەستووە بۆ دیاریکردنی کاتی دانیشتنەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە (15ی تشرینی یەکەمی 2026)، بە مەبەستی دەنگدان بە کاندیدانی وەزارەتە بەتاڵەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێوشوێنێکی نوێی خستووەتەڕوو کە تێیدا هاتووە: "جێگرانی سەرۆکوەزیران بەبێ مووچە و تەرخانکراوی دارایی و بەبێ دامەزراندنی نوێ بۆ پۆستەکانیان کار دەکەن."، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان و پابەندبوون بە بنەماکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لێک دەدرێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لەم کابینەیەدا چوار جێگر بۆ سەرۆکوەزیران دیاری کرێن، کە پێک هاتوون لە دوو کەس لە پێکهاتەی شیعە، یەک سوننە و یەک کورد.