ڕاستەوخۆ

تەرزە زیانی 600 هەزار دۆلار بە باخەکانی مەهاباد دەگەیێنێت

reset font size increase font size

بارینی تەرزە لە سنووری پارێزگای مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیانی زیاتر لە 100 ملیار ڕیاڵ بە باخی 10 گوندی ناوچەکە دەگەیێنێت و بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە داوا لە جوتیاران دەکات سیستمەکانی دژە تەرزە بەکاربهێنن.

بایەزید حەسەن‌پوور، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەهاباد ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی تەرزەوە لە 10 گوندی سەر بە گوندەوارەکانی موکریانی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژاوای مەهاباد، زیان بە 400 هێکتار لە باخی بەرهەمهێنی ناوچەکە گەیشتووە.

 ڕێژەی زیانەکان بە 15% دەخەمڵێندرێت کە باخی سێو، قۆخ، قەیسی، مێو و گوێز دەگرێتەوە.

حەسەن‌پوور ئاماژەی بەوە کرد کە ستافەکانی کشتوکاڵ دەستبەجێ چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ خەمڵاندنی وردی زیانەکان.

ناوبراو باسی لەوەش کرد کە ئێستا 5 ئامێری دژە تەرزە لە سنوورەکەدا جێگیرکراون کە لە ڕێگەی مۆبایل و نامەوە لە دوورەوە کۆنترۆڵ دەکرێن؛ هەر ئامێرێک دەتوانێت پارێزگاری لە 100 هێکتار زەوی بکات و لە ڕێگەی "شەپۆلی شۆکەوە" ڕێگری لە دروستبوونی دەنکە تەرزە گەورەکان دەکات.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی مەهاباد ئەوەشی خستەڕوو کە ساڵی ڕابردووش بەهۆی تەرزەوە زیاتر لە 7 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی و باخ بە تەواوی لەناوچوون، کە بڕی زیانەکانی ساڵی ڕابردوو گەیشتبووە زیاتر لە 20 هەزار ملیار ڕیاڵ.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.