ڕاستەوخۆ

لەبارەی خانەنشیانی ئەمساڵەوە یەکێتی خانەنشینان ڕوونکردنەوەیدا

reset font size increase font size

سادق شێخ عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لەم ساڵدا خانەنشین بوون، بەهۆی دواکەوتنی مامەڵەکانیانەوە موچەی چوار بۆ پێنج مانگیان راگیراوە و کاتێکیش موچەیان بۆ دەبەسترێت، تەنیا یەک موچەیان پێ دەدرێت.

بەگوێرەی یاساکانی خانەنشینی، دەبێت هەموو ئەو موچانەی لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەکاندا دوادەکەون، پێکەوە بپەسترێن و بەسەر خانەنشیناندا دابەش بكرێن، بەڵام ئەم خاڵە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.

سادق شێخ عوسمان جختی لەوە کردەوە، بۆ داواکردنی موچە راگیراوەکان و مافە یاساییەکانیان، بڕیارە سبەی یەکێتیی خانەنشینان لە بەردەم باخی گشتیی سلێمانی کۆببنەوە و لە ڕێگەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییەوە پەیامی خۆیان ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق بکەن.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 170 هەزار خانەنشینی شارستانی و سەرووی 70 هەزار خانەنشینی سەربازی تۆمار کراون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.