گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیاز پایتەختی سعودیەیان کردووەتە ئامانج و هێرشەکەش بووەتە هۆی پەککەوتنی هاتووچۆی فڕۆکەخانەکە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی یەکشەممەوە پەرەسەندنی سەربازیی بەرفراوان لە نێوان حوسییەکانی یەمەن و (حکومەتی یەمەن) هێزەکانی نزیک لە سعودیە لە ناوخۆی یەمەن دەستی پێ کردووە.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی لەوە کردەوە، مووشەکە بالیستییەکە بە تەواوی ئامانجەکەی پێکاوە، لە دۆخێکدا کە حووسییەکان لە مانگی ئەیلولدا دەستیان بەسەر تەواوی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەندا گرت تاوەکو گەیشتنە گەروی ستراتیجیی بابولمەندەب، کە خاڵێکی یەکلاکەرەوەیە بۆ هەناردەکردنی نەوتی جیهان.
ئەم هێرشانە هاوکاتن لەگەڵ بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی توند لە چەندین ناوچەی یەمەن، بە جۆرێک کە هێزەکانی حکومەتی یەمەن دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە ڕاگەیاندوو،ە کە پێشتر کەوتبوونە دەست چەکدارانی حووسییەوە.