ڕاستەوخۆ

ئەکسیۆس وردەکاریی کۆبوونەوەکانی نوێنەرانی ترەمپ لەگەڵ پوتین و زێلینسکی ئاشکرادەکات

reset font size increase font size

دوای سەردانکردنیان بۆ مسکۆ و کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کۆشنەر، نوێنەرانی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، چوونە کیێڤ و لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆبوونەوە.

 پێگەی ئەکسیۆسیش وردەکاریی نوێ لەبارەی ئەم دیدارە دیپلۆماسییانە بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاکان، لە کۆبوونەوەکەی نێوان نوێنەرانی ترەمپ و زێلینسکیدا، جەخت لەسەر هەوڵەکانی واشنتۆن کراوەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا، هەروەها لایەنی ئەمریکی جەختیکردووەتەوە کە ئەوان ئاشتییەکی "دادپەروەرانە"یان دەوێت کە ڕێگری لە هەر هێرشێکی داهاتووی ڕووسیا بکات.

هەڵسەنگاندنی ئەرێنی:

 بەرپرسانی ئەمریکا و ڕووسیا هەڵسەنگاندنی ئەرێنییان بۆ کۆبوونەوەکەی نێوان پوتین و نێردراوەکانی ترەمپ هەبووە و هەردوولا بە باشی باسیان کردووە.

پلانی داهاتوو:

بەرپرسێکی کۆشکی سپی بە ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە کە ویتکۆف، کۆشنەر و پوتین تاوتوێی ئەو هەنگاوانەیان کردووە، کە بڕیارە لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ دۆزینەوەی چارەسەر ڕابگەیەندرێن.

بەشداریی ئەورووپا:

 چاوەڕوان دەکرێت لە گەڕی داهاتووی کۆبوونەوەکاندا نوێنەرانی وڵاتانی بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیاش بەشداری بکەن.

لای خۆشیەوە، ڤلادمیر زێلینسکی لە دیدارەکەدا دووپاتیکردووەتەوە کە خەڵکی ئۆکرانیا ئازار و مردنیان ناوێت، بەڵام هەر کۆتاییەک بۆ جەنگ دەبێت زامنکەر بێت و پێش بە دووبارەبوونەوەی پەلامارەکانی ڕووسیا بگرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.