ڕاستەوخۆ

ترەمپ هێرشێکی توند دەکاتە سەر پاپاى ڤاتیکان

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی پاپا لێۆ دەردەبڕێت و ڕەخنەی توند لە هەڵوێستە سیاسی و ئایینییەکانی دەگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ هێرشێکی توندی کردە سەر پاپا لێۆ، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان و ڕایگەیاند، کە پاپا لە بەرامبەر تاواندا لاوازە و بۆ سیاسەتی دەرەوەش "ترسناکە".

ترەمپ لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بە سەردەمی کۆرۆنا کردووە و دەڵێت: "پاپا باسی ترس لە دەوڵەتی ترەمپ دەکات، بەڵام ئاماژە بەو ترسە ناکات کە کەنیسەی کاتۆلیک و ڕێکخراوە مەسیحییەکانی دیکە لە کاتی کۆڤیددا هەیانبوو، کاتێک قەشە و پیاوانی ئایینییان بەهۆی سازکردنی ڕێوڕەسمەکانەوە دەستگیر دەکرد".

سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە ڕوانگە نێودەوڵەتییەکانی پاپ گرتووە و دەڵێت: "من پاپایەکم ناوێت کە پێیوابێت ئاساییە ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، یان پێیوابێت هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا کارێکی خراپە؛ ئەو وڵاتەی ماددەی هۆشبەری بۆ وڵاتەکەمان دەنارد و بکوژ و تاوانبارەکانی ڕەوانەی ناو ئەمریکا دەکرد."

ترەمپ جەختی کردەوە، ئەو تەنیا ئەو کارانە دەکات کە خەڵک دەنگیان بۆ داوە، وەک کەمکردنەوەی تاوان و بوژاندنەوەی ئابووری. هەروەها گوتی، لێۆ دەبێت سوپاسگوزار بێت، چونکە هەڵبژاردنی ئەو سوپرایز بوو. ئەگەر من لە کۆشکی سپی نەبوایەم، لێۆش لە ڤاتیکان نەدەبوو.

سەرۆکی ئەمریکا تەنها چەند خولەکێک دوای هێرشەکەی بۆ سەر پاپا لێۆی چواردەیەم، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد، خۆی وەک حەزرەتی مەسیح نیشان دەدات.

ئەم کاردانەوەیەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە پاپا لێۆ ڕۆژی شەممە ڕەخنەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی حکومەتی ئێران گرتبوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.