كۆمپانیای دانه غاز ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و هه‌نگاوه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2026 له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، كۆمپانیای "دانه غاز"ـی ئیماراتی ڕایگه‌یاند، ڕێكاره‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له كۆرمۆر ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ماهه‌نگی ته‌واویان له‌گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كان كردووه.
دانه غاز، باسی له‌وه‌ش كردووه، له قۆناغی داهاتوودا، كاری له‌پێشینه‌یان پاراستنی سه‌لامه‌تیی هاوڵاتیان ده‌بێت.
لەگەڵ دەستپێکی جه‌نگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، کۆمپانیای دانە غاز، كه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له سنوری چه‌مچه‌ماڵ كار ده‌كات، به‌رهه‌مهێنانی غازی كه‌مكرده‌وه و كاره‌كانی سنوردار كرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كێشه بۆ كاره‌با و به‌شه‌غازی ماڵانیش دروست ببێت.