ڕاستەوخۆ

نەوەی نوێ: کاتژمێر 07:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ چاوەڕوانی بومەلەرزەی سیاسی بن

reset font size increase font size

جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، کاتژمێر 07:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا "بڕیارێکی گرنگ" رادەگەیەنێت و دەڵێت: "چاوەڕوانی بومەلەرزەیەکی سیاسی بن."

 چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، تیشک بخاتە سەر پرسی هاوپەیمانییەکەیان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شێوازی بەشدارییکردنیان لە دانوستاندنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر نووچە تیڤی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردبووەوە کە یەکێتی و نەوەی نوێ، بە رێککەوتنێکی پێشوەختە و بە هاوسەنگییەکی دیاریکراو (نزیکەی 39 بە 39 لە پۆست و شایستەکاندا)، وەک یەک بەرەی هاوبەش بەشداریی دانوستاندنەکان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی دیکەدا بکەن؛

بڕیارەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاسوار عەبدولواحید یەکلاکەرەوە دەبێت کە ئایا نەوەی نوێ دەچێتە بەرەی ئۆپۆزسیۆن یان راستەوخۆ دەبێتە هاوبەشی پێکهێنانی حکومەت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.