ڕاستەوخۆ

ڕاگەیەنراوی نووچە تیڤی لەبارەی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز

reset font size increase font size

ئەمڕۆهەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری ڕوداو لە بەغداد ئەمڕۆ لە ڕێگەی نێوان بەغداد بۆ بەسرە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ڕاگەیەنراوی نووچە تیڤی لەبارەی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز:


بەداخەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداوـمان بە ڕووداوی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی بەغداد بەسڕە پێگەیشت.

وەکو کەناڵی ئاسمانی نووچە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکرد و هاوکارانی دەکەین و هاوبەشی خەمیانین، داواکارین لە یەزدان سەبوری کەسوکاری و هاوکارانی بدات، ئەمە دوایین ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.

هەڵکەوت عەزیز ساڵی 1989 لە هەولێر لە دایکبووە، بڕوانامەی دیبلۆمی لە بواری دەرهێنان لە بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی کەرکوک بەدەستهێنابوو، ماوەی نزیکەی 16 ساڵیش لە بواری ڕۆژنامەوانییدا کاری کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.