ڕاستەوخۆ

پێنج کەس لە هێرشێکی چەکداری بۆ سەر مزگه‌وتێک لە کالیفۆرنیا کوژران

reset font size increase font size

لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، دوو کەس بە چەک هێرشیان کردە سەر گەورەترین مزگەوت و ناوەندی ئیسلامیی شاری سان دیێگۆ، بەو هۆیەوە پێنج کەس کوژران.
ا
پۆلیسی ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕایاگەیاند، درەنگی شەوی ڕابردوو دوو گەنجی تەمەن 17 و 18 ساڵان هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندەکە. بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشبەرەکان لە سەرەتادا پاسەوانی مزگەوتەکەیان کوشتووە و دواتر دوو کەسی دیکەیان کردووەتە ئامانج.

دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، هێرشبەرەکان لە شوێنی ڕووداوەکە دوور کەوتوونەتەوە و دواتر ته‌رمی هەردوو گەنجەکە لە نێو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزراونەتەوە، کە بە گوێرەی پشکنینەکان خۆیان کوشتووە.

سکۆت واڵ، فەرماندەی پۆلیسی شاری سان دیێگۆ ڕایگەیاند، تاوانەکە وەک کردەوەیەکی پڕ لە رق و کینە سەیر دەکرێت.

لای خۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە وردی چاودێریی ڕووداوەکە دەکەن و ئەو هێرشەی بە دۆخێکی ترسناک و خراپ پێناسە دەکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.