وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرایكردووه، هه‌ریه‌كه له ئێران و ئه‌مریكا نه‌رمیی ده‌نوێنن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی و گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له چه‌ند پرسێكی تردا.
رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمز له زاری هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵاویكرده‌وه، ئێران و ئه‌مریكا نه‌رمیی زۆر ده‌نوێنن بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی، ئه‌مریكا ئاماده‌یی پیشانداوه رێگه به ئێران بدرێت به رێژه‌یه‌كی سنوردار یۆرانیۆم بپیتێنێت.
فیدان به رۆژنامه‌ی فاینه‌نشاڵ تایمزی وتووه، له ئێستادا ئێرانیه‌كان دركیان به‌وه كردووه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان رێكبكه‌ون، ئه‌مریكیه‌كانیش له‌وه تێگه‌یشتوون ئێرانیه‌كان تا سنورێكی دیارییكراو مل بۆ داواكارییه‌كانی واشتن ده‌ده‌ن.