کەمئەندامانی سەنگەر بڕیاریانداوە تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 1ـی ئەمساڵ وەرنەگرن، ئهوهش وەک فشارێکه بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 10ـی ساڵی ڕابردوویان کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
فوئاد حاجی ئەبابەکر سکرتێری کەمئەندامانی سەنگەر لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، مووچەی مانگی 10ـیان لە بەغدادوە هاتووە، بەڵام لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە بارمتە گیراوە، داواش لە ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکەن و شایستە داراییەکانیان خەرج بکرێت.
کۆی گشتیی کەمئەندامانی سەنگەر زیاتر له نۆ ههزار کەسن و بڕی مووچەکانیان لە نێوان 900 ههزار دینار بۆ چوار ملیۆن دیناردایە. تێچووی مووچەی مانگانەی ئەم توێژە 12 ملیار دینارە.