بەڕێوەبەری رێکخراوی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، لە بانگهێشتکردنی وەزیری دەروەی ئێران بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، پاشگەز ببێتەوە و وتی داوای دهستگیركردنی دهكهین.
بڕیاره رۆژی 23ی ئهم مانگه عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ بانگهێشت بكرێت و قسه بكات، لهو بارهیهوه هیڵێڵ نۆیەر بەڕێوەبەری رێکخراوی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئێکس داوای ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوهكه كرد ئهو بانگهێشتهی عێراقچی ههڵبوهشێنێتهوه.
دەشڵێت، ئەگەر عێاقچی بانگهێشتی جێنێڤ بکرێت، داوا لە پۆلیسی سویسرا دەکەین، بە تۆمەتی تاوان دژ بە مرۆڤایەتی دەستگیری بکەن.
پێشتر لە كاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆسدا، هیڵێڵ نۆیەر هەڕەشەی لە عێراقچی کردبوو، بهوهۆیهشهوه سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ داڤۆس هەڵوەشایەوە، عێراقچیش ئهو بڕیارهی وەک گوشاری سیاسیی ئیسراییل و هاوپەیمانەکانی ناوبرد.