سەرۆکی ئامریکاوە دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دەسەڵاتی تەواوی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و ڕایگەیاند کە هیچ متمانەیەکی بە ئێران نییە.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، واشنتن "کۆنتڕۆڵی تەواوی" بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە.
ترەمپ گوتیشی: "ئێمە بە تەواوی کۆنتڕۆڵی گەرووی هورمزمان کردووە، تەنها ئێمە بەسەریدا زاڵین و کەسی تر لەوێ نییە تەنها ئێمەین."
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک بڕوای بە تاران نییە و گوتی: "من دوایین کەسم کە بڕوا بە ئێران بکەم، چونکە ئەوان بەردەوام درۆیان لەگەڵ مندا کردووە." هەروەها ئاماژەی بەوەشدا "لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی تەواوەتی گەرووی هورمزمان لەدەستدایە، ئەوان هیچ کۆنتڕۆڵێکیان بەسەرییەوە نییە، ئێمە بڕیاردەرین لەوێ."