ڕاستەوخۆ

ترەمپ ڕێگری لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی تورکیا لە سوریا دەکات

reset font size increase font size

کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر پێگەیەک لە سوریا ئامادە کردبوو، کە ئەگەری هەبوو هێز و دامەزراوەکانی تورکیای لێ بێت، بەڵام دۆناڵد ترەمپ ڕاستەوخۆ ڕێگری لە ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی کەناڵی 13، ئیسرائیل پلانێکی داڕشتبوو بۆ بە ئامانجگرتنی چەند خاڵێک لە سوریا، کە ئەگەری هەبوو هێزەکانی تورکیا یان گرووپەکانی سەر بە ئەنقەرەی لێ جێگیر کرابێت، بەڵام وردەکاری دەربارەی کات و ئامانجەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراون.

دۆناڵد ترەمپ بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ ئیسرائیلی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە پاشگەز کردووەتەوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئیسرائیل و تورکیا ڕاپۆرتەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لەسەر ڕۆڵ و ئامادەیی سەربازیی ئەنقەرە لە سوریا ڕووی لە هەڵکشان کردووە. ئیسرائیل لە فراوانبوونی هەژموونی تورکیا و سنوورداربوونی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی لە سوریا نیگەرانی دەردەبڕێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.