ئەنجوومەنی شۆڕشی ژنان لە ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دامەزراندنی فەرمیی خۆیان وەک تۆڕێکی دیموکرات، فرەیی و فێمینیست ڕاگەیاند، بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەی سیاسیی ژنان و بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان.
بەپێی بەیاننامەکە، ئەم ئەنجوومەنە لەلایەن چەند ژنێکی چالاکوانی بواری سیاسی، کۆمەڵگەی مەدەنی، میدیا و مافەکانی مرۆڤەوە دامەزراوە و پێنج کەسایەتی بە ناوەکانی (سەمانە سەوادی، سەنام دەوڵەتشاهی، مینا خانی، نەعیمە دووستدار و یاسمین فەهید) وەک دەستپێشخەری سەرەکی ناسێنراون.
دامەزرێنەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە سەرەڕای دەیان ساڵ بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دژی دەسەڵاتداران و سیستەمی پیاوسالاری، هێشتا بەشداریی سیاسیی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا پشتگوێ خستراوە و پێویستە لانیکەم 50٪ی پۆستە بڕیاربەدەستەکان بۆ ژنان دابین بکرێت.