ته‌ندروستى گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، دواداچوون بۆ ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانى ژنێك ده‌كه‌ن كه دوێنی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت گیانیله‌ده‌ستداوه.
به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دواى ئه‌وه‌ى كه‌سوكارى هاوڵاتییه‌ك شه‌وى ڕابردوو ڕایانگه‌یاند، به كاریگه‌ریی لێدانی دەرزییەک له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت له كه‌لار كه‌سه‌كه‌یان گیانیله‌ده‌ستداوه، دەستبەجێ به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بهڕێوەبهرایهتییهكهیان ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانى ده‌ستپێكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌شه‌كانی، به‌دواداچوون و پشكنین له‌گه‌ڵ یاسایی، به دواداچوون بۆ هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت، دواتر سه‌رجه‌م په‌ڕاوى به‌دواداچوونه‌كانیش ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان بڕیار بده‌ن له پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌تمه‌ند، به‌و پێیه‌ى ده‌بێت ئه‌و لیژنه‌ى لێكۆڵینەوانهى له‌باره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى نه‌خۆشه‌وه پێكدێت، ئه‌ندامه‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پارێزگایه بن كه ڕووداوه‌كه تیایدا ڕوویداوه، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى پاراستنى زیاترى بنه‌ماكانى بێلایه‌نى و پیشه‌ییبوون.
دوێنێ شه‌ممه لەپاش 12 ڕۆژ لە بێهۆشبوونی ژنێکی دانیشتووی کەلار گیانیلەدەستدا و کەسوکارەکەشی ڕایانگه‌یاند، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانیلەدەستداوە.