ڕاستەوخۆ

رووسیا داوای لێکۆڵینەوەی بە پەلەی نێودەوڵەتی دەکات

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات، لەسەر هه‌واڵی دابینکردنی چەکی ئەتۆمی لەلایەن بەریتانیا و فەرەنساوە بۆ ئۆکرانیا.

ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە، زانیارییان لەلایەن دەزگای هەواڵگری وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ پێگەیشتووە بەریتانیا و فەرەنسا، بەنیازن بۆمبی ئەتۆمی بۆ ئۆکرانیا دابین بکەن.

ده‌شڵێ، هەنگاوێکی لەوشێوەیه‌، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاسایشی جیهان، هاوكات پێشێلکردنی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمییە.

ئەنجومەنی فیدراسیۆنی روسیا، داوای لە ئەنجومەنە هاوتاکانی خۆی کرد له‌ وڵاتان، وەک ئەنجومەنی لۆردەکانی بەریتانیا و ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا، لێکۆڵینەوە لەو زانیارییانە دەستپێبکەن بۆ رێگریکردن لێی.

لەسەر ئاستی نیودەوڵەتیش داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و لایەنەکانی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی کرد، لە چوارچێوەی ئەرکەکانیان رێوشوێنی توند بگرنەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.