ڕاستەوخۆ

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی نیپاڵ و تبت بۆ919 کەس بەرز بووەوە

reset font size increase font size

ژمارەی قوربانیانی لافاوە وێرانکەرەکەی نیپاڵ و هەرێمی تبتی چین بەرز بووەوە بۆ ٩١٩ کەس و زیاتر لە چوار هەزار و ٧٠٠ کەسیش هێشتا بێسەروشوێنن، لە کاتێکدا حکومەتی چین ڕایگەیاند کە کارەساتەکە بەهۆی گۆڕانکاریی کەشوهەواوە دروست بووە.

حکومەتی نیپاڵ بڵاوی کردەوە کە لە کۆی بێسەروشوێنبووان، چوار هەزار و ٢٤٧ کەسیان هاووڵاتیی نیپاڵین و سەروو ٥٠٠ کەسیشیان چینین. دەستەی کارەساتە سروشتییەکانی نیپاڵ دەڵێت، پێشبینی دەکرێت نزیکەی ٩٣٣ کرێکاری شەش پرۆژەی کارۆئاویی لە ناوچەکەدا گەمارۆ درابن و چارەنووسیان نادیار بێت.

خاچی سووری نێودەوڵەتیش ڕایگەیاندووە کە بەهۆی ئەم کارەساتە سروشتییەوە، زیاتر لە ٩٠ هەزار کەس زیانیان بەرکەوتووە و دەیان هەزار کەسیش لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون.

ئەم کارەساتە کاتێک ڕووی دا کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی هەرەسی بەفر لە چیاکانی هیمالایا، بەنداوێک لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری نیپاڵ تەقیەوە و لە چەند خولەکێکدا لافاوێکی گەورە دروست بوو، کە جگە لە زیانی گیانی، زیانی گەورەی بە ژێرخانی وزەی ناوچەکەش گەیاند.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.