ڕاستەوخۆ

سریلانکا تەرمى 84 دەریاوان ڕاده‌ستی ئێران دەكاتەوە

reset font size increase font size

سریلانکا تەرمی 84 دەریاوان ڕادەستی تاران دەکاتەوە کە بەهۆی هێرشی ئەمریکاوە له‌ زه‌ریای هێمن کوژراون.

توشارا ڕۆدریگۆ، گوتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی سریلانکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی 84 دەریاوانی ئێرانی ڕادەستی وڵاتەکە دەکەنەوە، کە لە ئەنجامی نوقمکردنی کەشتییە جەنگییەکەیان لەلایەن ئەمریکاوە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕادەستکردنەوەى تەرمەکان تەواوکراون، ئەمڕۆ بە فڕۆکەیەکى تایبەت دەگوازرێنەوە بۆ ئێران.

ده‌شڵێ، 32 دەریاوان لەلایەن هێزی دەریایی وڵاتەکەیەوە ڕزگارکراون، لە سریلانکا دەمێننەوە، لەو ژمارەیەش 22یان دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە دەرچوون و لە بنکەیەکی هێزی ئاسمانی لە باشوری وڵاتەکە لەژێر چاودێریدان.

ڕۆژى چوارى ئه‌م مانگه‌، کەشتى (دینا)ـى ئێران، لە ڕێگەى گەڕانەوەى لە مانۆڕێکى هاوبەش لەگەڵ هیندستان، بە موشەکى ژێردەریاییەکى ئەمریکا لە زەریاى هێمن تێکشکێنرا، دواى ڕووداوەکە هێزى دەریایی سریلانکا بە هاناى کەشتییە ئێرانییەکەوە چوون و 32 دەریاوانیان ڕزگارکرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.