ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: ئەمریکا زیاتر لە پێنج هه‌زار ئامانجی لە ئێران پێکاوە

reset font size increase font size

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی زیاتر لە پێنج هەزار و 500 ئامانجی لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.

براد کوپەر، لەبارەی هێرشەکانی رۆژی رابردوو بۆ سەر ئێران رایگەیاند، ئەو هێرشانە لە شوێن و ئاڕاستەی جیاوازەوە، هەموو کاتژمێرێک ئێرانیان کردوەتە ئامانج.

 ئاماژەی بەوەشکرد،  زیاتر لە 60 کەشتی جەنگیی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووه‌ له‌گه‌ڵ تێكشاندنی چوار كه‌شتی دیكه‌ لە جۆری سولەیمانی.

کوپەر گوتی، هێزەکانی ئەمریکا سود لە کۆمەڵێک ئامرازی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد وەردەگرن، کە یارمەتییان دەدات لە چەند چرکەیەکدا، بە پێداچوونەوە بە بڕێکی زۆری داتاکان، خێراتر لەوەی دوژمن بتوانێت کاردانەوەی هەبێت، بڕیار بدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.