ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: لەوانەیە حکومەتی وڵاتەکەمان بتوانێت هەنگاو بنێت بۆ قەرەبوونەوەکردنەوەی ئەو شۆکە وزەیەی بەهۆی شەڕی ئێرانەوە دروستبووە.
فرێدریش مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند: دارایی گشتی وڵاتەکەمان ناتوانێت قەرەبووی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانی وڵاتدا بکات، هەندێک ڕێوشوێن هەیە دەتوانین ئەنجامی بدەین، بەڵام ناتوانین قەرەبووی بەرزبوونەوەی نرخی باجەکان و ئەو ڕێوشوێنانەی بانکی فیدراڵی گرتوویەتیەبەر بکەینەوە.
مێرتز ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، کار لەسەر ئەوە دەکەین، کە ئەمریکا و ئیسرائیل ڕازی بکرێن بە ئەنجامدانی دانوستاندن لەگەڵ ئێران و وەستاندنی شەڕ.
گوتیشی: ئەگەر شەڕ بەردەوامبێت سەرجەم ئەوروپا ڕووبەڕووی قەیرانی قوڵ دەبێتەوە و دەرباز بوون لێی کارێکی ئاسان نابێت.