ڕاستەوخۆ

پاکستان ئامادەیی خۆی بۆ میوانداریکردنی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەربڕی

reset font size increase font size

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە میوانداریی گفتوگۆکان بکات بە مەبەستی کۆتایهێنان بەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە.

شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی، بە مەرجێک ئەمریکا و ئێران هاوڕابن، پاکستان شانازی دەکات و ئامادەیە ببێتە میواندار بۆ گفتوگۆکانی نێوانیان، بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان.

شەهباز شەریف، جەختی لەوەش کردووەتەوە، وڵاتەکەی بە تەواوی پشتگیری لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ دەکات، تاوەکو کۆتایی بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە و جیهان بگەڕێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.