عەبدولهادی تەمەن 38ساڵ، لە ساڵی 2016دا بەهۆی ئامادەکاری و پلاندانان بۆ هێرشێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر کەنیسەیەکی جووەکان (سیناگۆگ) لە بەرلین و گەڕان بەدوای ڕێگاکانی دروستکردنی بۆمب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاشکرا کرابوو. دواتر لە ساڵی 2018دا لەلایەن دادگاوە سزای زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2022دا ئازادکرا، لە ناوچەی تیرشێنرۆیت لە باڤاریا بە کەلەپچەی ئەلیکترۆنییەوە لەژێر چاودێریی بەردەوامی پۆلیسدا هێڵدرایەوە. سەرباری ئەم چاودێرییەش، لە ناوچەکەدا بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی تاوانی وەک هەڕەشەکردن و ڕاوەدوونانی نایاسایی.
لە ئابی 2026دا، عەبدولهادی . لەژێر چاودێریی پۆلیسی مەدەنیدا برا بۆ بالافیرگەی میونشن و بە فڕۆکەیەکی ترانزێت لە ڕێگەی ئەستەنبوڵەوە ڕەوانەی حەلەب کرا. کاتێک دەچوو بۆ بالافیرگە، لە بەردەم کامێراکاندا پەنجەی شایەتمانی (هێمای ڕادیکاڵ و داعش) بەرزکردەوە و ئەم ڕەفتارەی لە ڕای گشتیی ئەوروپادا بووە هۆی کاردانەوەیەکی گەورە.