ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2026، لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لە دوایین ڕۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەماندا، سندووقەکانی دەنگدان داخران و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.
هەڵبژاردنی ئەم خولەی ئەنجوومەنی دووما بە درێژایی سێ ڕۆژ بەڕێوە چوو، کە تێیدا دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ هانی دەنگدانی ئەلیکترۆنییان دا بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەشداری لە نێوان زیاتر لە 111 ملیۆن دەنگدەری وڵاتەکەدا.
لەم پرۆسەیەدا، دەنگدەرای لایەنەکان لەسەر 450 کورسییەکەی دووما لە کێبڕکێ دابوون، کە 225 کورسییان لە ڕێگەی لیستی پارتەکانەوە یەکلایی دەکرێنەوە و 225 کورسییەکەی دیکەش بۆ کاندیدە سەربەخۆ و ناوچەیییەکان لە بازنەی تاکەکەسیدا تەرخان کراون.
چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامە بەراییەکان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڵاو بکرێنەوە.