ڕاستەوخۆ

نیویۆرک تایمز: تاران مەرجەکانی جەی دی ڤانسی ڕەت کردووەتەوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کە هەنگاوی داهاتووی ئیدارەی ئەمریکا سەبارەت بە چارەنووسی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران، ئێستا بە تەواوی کەوتووەتە دەست دۆناڵد ترەمپ.

بەرپرسانی کۆشکی سپی ئاماژەیان بەوە کردووە، کە هەر بڕیارێک لەم کاتەدا بدرێت، تێچوویەکی سیاسی و ستراتیژیی ئێجگار گەورەی بۆ واشنتۆن دەبێت، چونکە بژاردەکان لە نێوان شەڕێکی سەربازیی فراوان یان پاشەکشەی دیپلۆماسیدا کورت بوونەتەوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە جی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، پێشنیارێکی یەکلاکەرەوە و کۆتایی بۆ کۆتاییهێنان بە تەواوی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێشکەش کردووە، بەڵام تاران بە فەرمی ئەو پێشنیارەی ڕەت کردووەتەوە.

ئێستا دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەو ستراتیژە بەردەوامە، کە تەنیا فشارە سەربازییە چڕەکان دەتوانن ئێران ناچار بکەن هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت، بەڵام لە بەرانبەردا تاران پێی وایە تەنیا مانەوە و خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەو فشارانەدا بە واتای سەرکەوتن دێت و جەخت دەکەنەوە، کە ئەو زیانانەی بەریان کەوتووە نەک هەڵوێستی ئەوانی لاواز نەکردووە، بەڵکوو سورترن لەسەری.

لە ناو تیمی ترەمپدا جۆرێک لە نیگەرانی هەیە سەبارەت بەوەی ئەمریکا ڕابکێشرێتە ناو دانوستانێکی درێژخایەن و بێ ئەنجام، هەر بۆیە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ، پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە دەبێت ئێران بە سادەیی خۆی ڕادەست بکات. بەڵام ڕۆژنامە ئەمریکییەکە دەڵێت ئەم جۆرە تێڕوانینانە لەگەڵ واقیعی سیاسیی تاراندا ناگونجێن و ئەستەمە بەبێ گۆڕانکارییەکی گەورە لە هاوکێشە سیاسییەکاندا، ئێران بچێتە ژێر باری مەرجێکی لەو شێوەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.