ڕاستەوخۆ

بلومبێرگ: یەکێتیی ئەوروپا ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات قەرزی بەرگری بۆ کڕینی چەک لە بەریتانیا بەکاربهێنێت

reset font size increase font size

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "بلومبێرگ"، یەکێتیی ئەوروپا لە ڕێککەوتنێک نزیکبووەتەوە کە ڕێگە بە ئۆکرانیا دەدات بەشێک لە قەرزە بەرگرییەکەی یەکێتییەکە کە بڕیارەکەی 60 ملیار یۆرۆیە، بۆ کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازی لە کۆمپانیا بەریتانییەکان بەکاربهێنێت. چاوەڕوان دەکرێت بڕیاری فەرمی لەمبارەیەوە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی "هاوپەیمانیی ئارەزوومەندان" (Coalition of the Willing) لە پاریس ڕابگەیەنرێت کە لەلایەن بەریتانیا و فەڕەنساوە سەرکردایەتی دەکرێت.

بەپێی مەرجەکانی ئەم ڕێککەوتنە پێشنیارکراوە، بەریتانیا ناچار نابێت بڕە پارەیەکی جێگیر وەک باجی چوونە ناو پرۆگرامەکە بدات؛ لەبەرامبەردا، لەندەن بەپێی بەهای ئەو گرێبەستانەی کە کۆمپانیا بەرگرییە بەریتانییەکان لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامی قەرزەوە بەدەستی دەهێنن، بەشداریی دارایی لە سندوقەکەدا دەکات.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.