ڕاستەوخۆ

ئێران هەزاران چەکداری بە درێژایی سنوورەکانی لەگەڵ هەرێم جێگیر کردوە هەڕەشەی دروستکردنی ناوچەی ئەمنی دەکات

reset font size increase font size

فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای ناوخۆیی ئێراندا هۆشداریی توندی دایە گروپە کوردییەکان و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو گروپە کوردیانە، هەوڵی بەزاندنی سەروەریی خاکی ئێران بدەن، تاران تەنها بە وەڵامدانەوەی سەربازی ناوەستێت، بەڵکو ناوچەیەکی پارێزراوی ئەمنی  بە قووڵایی چەندین کیلۆمەتر لە ناوخۆی خاکی دەرەوەی سنوورەکانی خۆیدا دروست دەکات.

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانەدا، ئەژانسی تەسنیم  ئاشکرایان کردووە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران خراونەتە بەرزترین حاڵەتی ئامادەباشی سەربازییەوە. بەپێی زانیارییەکان، لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دۆخی نائاسایی شەڕ ڕاگەیەندراوە و فەرماندەیی گشتی فەرمانی بە هێزە سەربازییەکان کردووە کە بەپەلە لە چەندین ناوچە و پێگەی ستراتیژی و سنووریدا جێگیر ببن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.